گەرمیان.. ئەم ئۆتۆمبێلانە ملیۆنێک دینار سزا دەدرێن
ئەمڕۆ دووشەممە 25\6\2018، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیا، لە راگەیاندراوێکدا، لە پەیجی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، لەمەودوا ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەزگە و پەردە، لە جامەکانیان دەدەن، بە بڕی ملیۆنێک دینار سزا دەدرێن.
هاتوچۆی گەرمیان، ئەوەشی نووسیوە: ”ئیتر کاتیەتی، ئەم بڕیارە کەوتە بواری جێبەجێکردن، ئەو شۆفێرانەی لەزگە و پەردە لە ئۆتۆمبێلەکان دەدەن، بڕی یەک ملیۆنێک دینار سزا دەدرێن“.
باسنيوز
