دیالە.. ئافرەتێکی کورد و دوو کچی بە چەقۆ کوژران

 دیالە.. ئافرەتێکی کورد و دوو کچی بە چەقۆ کوژران
ئەندامێکی لیژنەی ئەمنیی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە، کوژرانی ئافرەتێکی کورد و دوو کچی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە لە کۆمەڵگەی حەمرین ڕاگەیاند.



زاهید تاهیر، ئەندامی لیژنەی ئەمنیی ئەنجومەنی پارێزگا دیالە، ڕایگەیاند: "شەوی ڕابردوو ۲٤/٦/۲۰۱۸ لە کۆمەڵگەی حەمرین لە پارێزگای دیالە، ژمارەیەک چەکداری ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتیەکی کوردی "زەرگوش" و ئافرەتێک و دوو کچیان بە چەقۆ کوشتووە و کچێک دیکەشیان بریندار کردووە".

گوتیشی "هۆکاری کوشتنەکەیان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کوڕێکی ماڵەکە کارمەندی کۆمسیۆنە لە نووسینگەی پارێزگای دیالەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق".

هاوکات لەمبارەوە عامر ڕەفعەت، بەرپرسی ناوچەی سەعدیەی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند: "دۆخی ئەمنیی ناوچە کوردستانییەکانی پارێزگای دیالە بە تەواوی تێکچووە و لە کۆنترۆڵ دەرچووە و پێویست دەکات هێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە بۆ ناوچەکە بۆ پاراستنی دۆخەکە".











باسنیوز
Top