ڕاپه‌ڕین.. دوو كه‌س به بڕێك ماده‌ى هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیر كران
لێپرسراوى ڕاگه‌یاندنى ئاسایشى ڕاپه‌ڕین، ئاشكراى كرد كه هێزه‌كانیان دوو كه‌سیان به بڕێكى زۆر ماده‌ى هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیر كردوه كه یه‌كێكیان ئێرانییه.
محه‌مه‌د فازڵ، لێپرسراوى ڕاگه‌یاندنى ئاسایشى ڕاپه‌ڕین، ڕاگه‌یاند: ”دوای وه‌رگرتنی زانیاری ورد له‌لایه‌ن به‌شی ماده هۆشبه‌ره‌كانى سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییەکەمان له (بازگه‌ی گڵه‌زه‌رد)ى سنوورى ڕانیه، كه‌سێكیان ده‌سگیر كرد به چوار جۆر ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه كه پێكهاتبوون لە 580 گرام تلیاك ، 120 گرام حه‌شیش، 45 گرام هێرۆین و 95 گرام شیشه“.
لێپرسراوى ڕاگه‌یاندنى ئاسایشى ڕاپه‌ڕین، ئەوەشی خستە روو، کە له چالاكیه‌كی دیكه‌ی هێزه‌كانیان له‌لایه‌ن بنكه‌ی ئاسایشی زه‌ڵێ كه‌سێكی ئێرانی ده‌ستگیر كرا كه كه بڕی 200 گرام مادده‌ی هۆشبه‌ری پێ بووه و ویستبووی كه بیهێنێته ناو هه‌رێمى كوردستان و بازرگانی پێوه بكات.
ئاشكراشى كرد، كه كه دوای ده‌سگیركردنی هه‌ردوو كه‌سه‌كه، له‌لایه‌ن دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌پێی مادده‌ی 14 ى ماده هۆشبه‌ره‌كان ڕاگیراون و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه.
bas news-
