كچێك له شه‌ڵته‌رێكى ئافره‌تان له سلێمانى خۆى خنكاند
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی سلێمانى، له ڕاگه‌یاندراوێكدا كه له په‌یجی خۆى له فه‌یسبووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ڕای گه‌یاندووه: "هاووڵاتی (ك ، ح ، م )ی تەمەن 26 ساڵ بە پەت خۆی خنكاندووە و كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوه".
دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگە و تاوان و لێكۆڵینەوەی سەرەتایی لە ڕوداوەكە، تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی كرا.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا، ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كه لە لایەن هێزەكانی پۆلیسەوە لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بەردەوامە.
bas news-
