لیژنه‌ی ئه‌منیی پارێزگای هه‌ولێر: باری سه‌قامگیری پایته‌خت پارێزراوه
پارێزگای هه‌ولێر ڕاگه‌یه‌نراوێك سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كانی كوشتنی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی شاره‌كه بڵاوده‌كاته‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه باری سه‌قامگیریی پایته‌خت پارێزراوه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه(24-6-2018) پارێزگای هه‌ولێر ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه ی و تیایدا كه رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر هه‌موو تاوانباران و پێشێلكارانی یاسا وه‌رده‌گیرێت و ده‌ده‌رێن به دادگا.
له به‌شێكی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه " داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین هاوكاری زیاترمان بكه‌ن و هه‌ر كه‌سێك به‌بێ مۆڵه‌ت چه‌ك هه‌ڵبگرێت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه چه‌كه‌كه‌ی ده‌ستی به‌سه‌رداده‌گیرێت خۆشی دوچاری رێكاری یاسایی ده‌بێته‌وه و ده‌درێت به دادگا ،هه‌ر كه‌سێك ئۆتۆمۆبێلی بێ تابلۆ لێبخوڕێت ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمۆبێله‌كه‌یدا ده‌گیرێت و ڕێكای یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌كرێت".
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه:-
ڕاگه‌یه‌نراوێك له لیژنه‌ی ئه‌منیی پارێزگای هه‌ولێر
تێبینی ده‌كرێت له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا هه‌ندێك ڕووداوی كوشتن و پێشێلكردنی یاسا له شاری هه‌ولێر به‌دی كراوه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هاووڵاتیانی شاری هه‌ولێر دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه باری سه‌قامگیری پایته‌خت پارێزراوه و رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر هه‌موو تاوانباران و پێشێلكارانی یاسا وه‌رده‌گرین و ده‌یانده‌ین به دادگا.
هه‌روه‌ها سوپاسی هاوكاری به‌رده‌وامی هاووڵاتیان ده‌كه‌ین و داوایان لێده‌كه‌ین هاوكاری زیاترمان بكه‌ن و هه‌ر كه‌سێك به‌بێ مۆڵه‌ت چه‌ك هه‌ڵبگرێت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه چه‌كه‌كه‌ی ده‌ستی به‌سه‌رداده‌گیرێت خۆشی دوچاری رێكاری یاسایی ده‌بێته‌وه و ده‌درێت به دادگا ،هه‌ر كه‌سێك ئۆتۆمۆبێلی بێ تابلۆ لێبخوڕێت ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمۆبێله‌كه‌یدا ده‌گیرێت و ڕێكای یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌كرێت، هه‌روه‌ها دووباره سوپاسی هاوكاری هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ینه‌وه و دووپاتی وه‌رگرتنی ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر به سه‌رجه‌م تاوانباران ده‌كه‌ین.
bas news-
