هه‌ده‌په له ئیسته‌نبۆڵ پارتی سێیه‌مه
پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)، له ئیسته‌نبۆڵ توانیویه‌تی ده‌نگێكی زۆر به‌ده‌ست بهێنێت و به‌پێش پارتی باش و مه‌هه‌په بكه‌وێتەوە. هه‌روه‌ها له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیشدا سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش توانیویه‌تی پله‌ی سێیه‌م به‌ده‌ست بهێنێت.
هه‌ده‌په له ئیسته‌نبۆڵ 7%ی ده‌نگه‌كانی هێناوه، ئه‌گه‌رچی له‌و شاره نه‌یتوانیوه به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن بشكێنێ، به‌ڵام به‌جیاكردنه‌وه‌ی 35%ی تری ده‌نگه‌كان كه جارێ جیا نه‌كراوه‌ته‌وه، هه‌ده‌په نزیكه‌ی 10%ی ده‌نگه‌كان ده‌هێنێت.
پێشتر مه‌هه‌په پارتی سێیه‌م بوو له ئیسته‌نبۆڵ، به‌ڵام هه‌ده‌په به پێشی كه‌وتووه‌ته‌وه و ئێستە له‌و شاره كه گه‌وره‌ترین شاری توركیایه، قورساییه‌كی به‌هێزی نیشان دا.
ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغانیش توانیویه‌تی 51%ی ده‌نگەكان بهێنێت له ئیسته‌نبۆڵ له كۆی جیاكردنه‌وه‌ی 75%ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی سندوقی ده‌نگدان.
bas news-
