"هاوکاری بەسەر ٢٨٠٠ خێزان دابەش کرا"
رێكەوتی ٢٠/٦/٢٠١٨، دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDSی ئەمەریكایی، سیمینارێكی تایبەتیان بۆ خاوەنپێداویستییانی تایبەت لە كۆمەڵەی ژین بۆ كەمئەندامان لە هەولێر، بە مەبەستی روونكردەوە لە لەسەر چۆنیەتیی بەكارهێنانی كەلوپەلەكانی خاوەنپێداویستییانی تایبەت و پێدانی رێنمایی تەندروستی بەڕێوە برد، كە ١٧ كەس بەشداری سیمینارەكە بوون. تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ویلچەیر و عەكازە و پێداویستییەكانی دیكەیان لە كۆتایی سیمینارەكەدا بۆ بەشداربووەكان دابین كرد.
پڕۆژەی دابینكردنی ویلچەیر بۆ خاوەنپێداویستیانی تایبەت لە رێكەوتی ١٨/٢/٢٠١٥ لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDSی ئەمەریكاییەوە خرایە واری جێبەجێكردنەوە، كە هەتا ئێستا بە شێوازێكی سەردەمییانە بەردەوامە لەگەڵ پێشكەشكردنی رێنمایی تەندروستی بۆ خاوەنپێداویستییانی تایبەت و پێداویستییەكانی ئەو توێژەی كۆمەڵگا.
لە لایەكی دیكەوە، رێكەوتی ٢٤/٦/٢٠١٨ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە بەردەوامیی كار و چالاكییەكانیدا لە سنووری ئیدارەی نەینەوا، هاوكاریی خۆراكیی گەیاندە ٢٨٠٠ خێزان لە گوندەكانی نزیك رەبیعە كە بە هۆی بارودۆخی ناجێگیری ناوچەكە و كەمیی بارانبارینەوە، بارودۆخی ژیانی گوندییەكانی ئەو ناوچەیە زۆر ناجێگیرە.
جێگای ئاماژەیە، لەلایەن خەڵكی گوندەكانەوە پێشوازییەكی گەرم لە تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی كرا و هیوایان خواست كە ئەم جۆرە هاوكارییانە بەردەوام بگەیەنرێتە ناوچەكانیان.
kdp-
