سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا کۆبوونەوە
پاش نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 24/6/2018، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، لەگەڵ جۆزێف ڤۆتێل، فه‌رماندەی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و سووریا، كین گرۆس كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی سه‌ربازیی یاوه‌ریان کۆبوویەوە.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ڕه‌وشی ئه‌منى و سیاسیی ناوچه‌كه و عێراق تاوتوێ كرا، تیشك خرایه سه‌ر هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی دوای هەڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومه‌تی عێراق و كاریگه‌ری و ڕۆڵی كورد له‌و پرۆسەیه‌دا.
هه‌ردوولا له‌سه‌ر پێویستیی هه‌ماهه‌نگیی سه‌ربازیی نێوان هاوپەیمانان، عێراق و پێشمه‌رگه هاوڕا بوون، به‌تایبه‌تی بۆ ڕاوه‌دوونانی پاشماوه‌كانى داعش و بنه‌بڕكردنی جموجۆڵه‌كانی ئه‌م دواییەیان له ناوچه‌كه‌دا، له‌مبارەیه‌وه هه‌ماهه‌نگی نێوان هاوپەیمانان و پێشمه‌رگه به‌رز نرخێنرا و به‌رده‌وامیی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مەریكایش بۆ پێشمه‌رگه دووپات كرایه‌وه.
له به‌شێكی دیكەی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس له دوا پێشهاته‌كانی ڕه‌وشی سووریا كرا و جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه تاكه چاره‌سه‌ر بۆ دۆخی سووریا، چاره‌سه‌ری سیاسییه به شێوەیه‌ك مافی هه‌موو پێكهاته‌كانی ئه‌و وڵاته پارێزراو بێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا د. فواد حسێن، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، كه‌ریم شه‌نگالى وه‌زیرى ناوخۆ ـ وه‌زیرى پێشمه‌رگه به‌وه‌كاله‌ت و هه‌ردوو فه‌رمانده‌ى سه‌ربازى شێخ جه‌عفه‌ر و نه‌جات عه‌لى ئاماده‌ى بوون.
باسنيوز
