سۆران.. هه‌ڵمه‌تى لێكردنه‌وه‌ى په‌رده‌و لەزگه‌ى جام ره‌شى ئۆتۆمبێل ده‌ستى پێكرد
دلاوه‌ر له‌تیف، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى هاتوچۆى سۆران، راىگه‌یاند: ”له‌پێناو نه‌هێشتنى سه‌رپێچییه‌كانى هاتوچۆ و پابه‌ندكردنى شۆفێران، به رێسا‌و یاساكانى هاتوچۆ، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 24/6/2018 له‌لایه‌ن تیمه‌كانمان له شه‌قام و رێگا سه‌ره‌كییه‌كانى شارى سۆران و بازگه‌كان، هه‌ڵمه‌تى لێكردنه‌وه‌ى په‌رده و له‌زگه‌ى جام ره‌شى ئۆتۆمبێله‌كان ده‌ستى پێكرد و چه‌ندین ئۆتۆمبێلى سه‌رپێچى كار كه‌تنه ناو تیمەکانى پۆلیس“.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى هاتوچۆى سۆران، ئاشکراشی کرد، کە ئه‌م هه‌ڵمه‌ته له رۆژانى دواتریش به‌رده‌وام ده‌بێت و هیوادارن شۆفێران پابه‌ندى رێنماییه‌كانى هاتوچۆ بن و خۆیان له‌و جۆره دیاردانه به‌دوور بگرن، تا تووشى سزاى یاسایى هاتوچۆ نه‌بنه‌وه.
باس‌نیوز
