وەزارەتی کارەبا روونکردنەوەیەکی سەبارەت کاتی پێدانی کارەبا بڵاو کردەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە 24\6\2018، وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگەیاندراوێک، تێدا هاتووە: ”وه‌زاره‌تی كاره‌با به‌پێویستی ده‌زانێت روونكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌دۆخی كاره‌با و ماوه‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی له‌م وه‌رزه‌دا بڵاو بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان و رۆژانی جه‌ژندا سه‌ره‌ڕای سنووردارێتی سه‌رچاوه‌ی دارایی و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماو هه‌ڵكشانی خواستی به‌كارهێنانی كاره‌با توانرا به‌ڕێكوپێكی به پشتبه‌ستن به‌به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌و به تێكڕا 16 سه‌عات كاره‌با بدرێت و دواتریش به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ مۆلیده ئه‌هلییه‌كان سه‌رجه‌م سه‌عاته‌كانی كاره‌با بۆ هاووڵاتییان دابین بكرێت“.
ته‌نانه‌ت له‌م ماوه‌یه‌دا توانرا رێگا بگیرێت له كوژانه‌وه‌ی گشتی و ناوچه‌یی كه پێشتر به‌هۆی هه‌ندێك گرفتی ته‌كنیكییه‌وه روویده‌دا، ئه‌مه‌ش بۆ رێكوپێكی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی كاره‌باو هاوكاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە له‌ئێستا وه‌زاره‌تی كاره‌با 2 هەزار و 700 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنێت، به‌ڵام خواستی به‌كارهێنانی كاره‌با بۆ 4 هەزار و 500 مێگاوات به‌رزبووه‌ته‌وه به‌م بڕه كاره‌بایه‌ش ده‌توانرێت 12 سه‌عات كاره‌با بۆ هاووڵاتیان دابین بكرێت.
وەزارەتی کارەبا، داوا له هاووڵاتییان ده‌كات، کە له پێناوی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری كاره‌با، به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك له‌م وه‌رزه‌دا هاوكاریان بن له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی زیاد به‌كارهێنانی كاره‌با.
باسنيوز
