ژمارەی بیرە ئاوەکان لە بەشی ڕۆژەهەڵاتی شاری هەولێر زیاتر دەكرێن

 ژمارەی بیرە ئاوەکان لە بەشی ڕۆژەهەڵاتی شاری هەولێر زیاتر دەكرێن
بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر، لەبارەی كێشەی كەمیی ئاو لە دەرەوەی شەقامی سەد و بیست مەتری ڕوونکردنەوە دەدات و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات ژمارەی بیرەكان لە بەشی ڕۆژهەڵاتی شارەكە زیاتر دەكەن.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر، لەمبارەوە ڕایگەیاند دەنگۆی بڕینی ئاو لە دەەروەی شەقامی سەدوبیست مەتری هیچ بنەمایەكی نییە، بە پێچەوانەوە لە هەوڵی ئەوە دان ئەو وردە كێشانەی كە هەن چارەسەریان بكەن.

ئاری ئەحمەد ڕوونیشی كردەوە كە لەناو شەقامی سەد و بیست مەتریی شاری هەولێر هیچ كێشەیەكی نییە، بەڵام لە درەوەی سەد و بیست مەتری لەبەرئەوەی هەندێك ماڵ لە چەند گەڕەكێك ئاویان پێناگات رووبەڕووی كێشە بوونەتەوە.

بەرێوەبەری ئاوی هەولێر جەختی كردەوە كە ئێستا لەڕێگەی تیمەكانیانەوە لە هەوڵی چارەسەركردنی كێشەی ئاوی ئەو ماڵانەی گەڕەكەكانی دەرەوەی شەقامی سەدو بیست مەترین و هەوڵ دەدەین ئاو بگاتە هەموو ماڵێكی ناو گەڕەكەكان".

لەبارەی كێشەی كەمیی ئاو لە بەشی رۆژهەڵاتی شاری هەولێر ئاری ئەحمەد ڕوونی كردەوە كە بەهۆی كەمبوونەوەی ئاستی ئاوی بیرەكان ئەو بەشەی شار رووبەڕووی كێشە بووەتەوە، بەڵام لەڕێگەی زیادكردنی بیرەكانەوە هەوڵی چارەسەركردنی ئەو گرفتە دەدەین.











باسنیوز
Top