باشاك دەمیرتاش دەنگیدا داوای لە هاوڵاتیانی توركیا كرد بچنەسەر سندوقەكانی دەنگدان

باشاك دەمیرتاش دەنگیدا داوای لە هاوڵاتیانی توركیا كرد بچنەسەر سندوقەكانی دەنگدان
كۆمپانیای گوڵف كیستۆن بۆ نەوت و گاز ڕای گه‌یاندووه‌, كه‌ وه‌به‌رهێنان له‌ كه‌رتی نەوت له‌ هه‌رێمی كوردستان زیاتر ده‌كات.



به‌ پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری رۆیته‌زر، گوڵف كیستۆن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان رێک کەوتووە لەسەر زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 55 هەزار بەرمیلی رۆژانە لەماوەی 12- 18 مانگی داهاتوو.



یەکێک لەو خاڵانەی گۆڵف کیستۆن و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەسەری رێک کەوتوون، بریتییە لە زیادکردنی سەرمایەی کۆمپانیاکە لە کێڵگەی نەوتی شێخان بۆ 91 ملیۆن دۆلار بۆ وەبەرهێنانی زیاتر.



کۆمپانیاکە لەچوارچێوەی پرۆژەی وەبەرهێنان لە ساڵی 2019، بە نیازە سەرمایەی وەبەرخراو بگەیەنێت 175- 215 ملیۆن دۆلار.



باسنيوز
Top