داعش بە هاوەن هێرشی کردە سەر ناوچەیەکی کەرکووک
چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بە گوللە هاوەن هێرش دەکەنە سەر ناوچەیەکی پارێزگای کەرکووک.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، رۆژی شەممە 23/6/2018 بە گوللە هاوەن هێرش کراوەتە سەر گوندی تەل زەهەب لە سنووری شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک.
زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە هێرشەکە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کراوەتە سەر ئەو گوندە و بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە و بریندار بوون.
هەرچەندە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیـرانی عێراق لە مانگی 12ـی ساڵی رابردوو کۆتایی پێهێنانی داعش لە عێراقی راگەیاند، بەڵام چەکدارانی داعش بەردەوام و رۆژانە لە سنووری پارێزگاکانی بەغدا، کەرکووک، نەینەوا، ئەنبار، دیالە و سەڵاحەدین کردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن و هێرش دەکەنە سەر هاووڵاتییان و هێز و میلیشیا عێرا قییەکان.
bas news-
