لیژنه‌یه‌ك بۆ رووپێوكردنى بۆرییه‌كانى گواستنه‌وه‌ى ئاوی هه‌ولێر پێكده‌هێنرێت
به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى هه‌ولێر، ئاماژە بەوە دەدات، کە لیژنه‌یه‌ك بۆ رووپێوكردنى بۆرییه‌كانى گواستنه‌وه‌ى ئاو پێكهێنراوه، دەشڵێت: ”سكاڵا له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه تۆمار ده‌كه‌ین كه زیاده‌ڕۆییان ئه‌نجام داوه“.
ئارى ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى هه‌ولێر، راگه‌یاند: ”سكاڵامان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه تۆمار كردووه كه چه‌ند رۆژێك پێش جه‌ژن به‌هۆى دروستكردنى كۆگایهكهوه كێشه‌ی له گواستنه‌وه‌ى ئاوى ئیفراز بۆ ناو شارى هه‌ولێر دروست كرد بوو“.
به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى هه‌ولێر، ئەوەشی خستە روو، كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى ئاوى هه‌ولێر لیژنه‌یه‌ك بۆ رووپێوكردنى هه‌موو بۆرییه‌كانى گواستنه‌وه‌ى ئاو پێكهێنراوه، هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك له‌سه‌ر ئه‌و بۆرییانه كۆگا یاخود هه‌ر زیادهڕۆییهكى ئه‌نجام دابێت، سكاڵاى له‌سه‌ر تۆمار ده‌كرێت.
ئاشکراشی کرد، كه ئه‌و شوێنانه‌ى بۆرییه‌كانى ئاوى پێدا گواستراوه‌ته‌وه، زه‌وى كشتوكاڵین، خاوه‌ن كۆگاكانیش به‌شێوه‌ى نایاسای كۆگایان له‌سه‌ر بۆرییه‌كان و زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان دروست كردووه كه ئه‌مه‌ش زیاده‌ڕۆی و پێچه‌وانه‌ى یاسایه.
گوتیشی: ”دواى رووپێوكردنى بۆرییه‌كانى گواستنه‌ى ئاو و تۆماركردنى سكاڵاكان، كێشه‌ى شكاندنى بۆرییه‌كانى ئاو نامێنێت، كه به‌هۆیه‌وه چه‌ند رۆژێك دانیشتوانى شار بێ ئاو ببوون.
bas news-
