شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه هۆشدارى بە خاوەن ئاژه‌ڵه‌كان دەدات
سه‌رۆكایه‌تیى شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه، هۆشدارى ده‌داته خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كانى سنوورى شاره‌وانییه‌كه و داوایان لێده‌كات به‌ماوه‌ى مانگێكدا گه‌وڕى ئاژه‌ڵه‌كانیان بڕوخێنن، به‌پێچه‌وانه‌وه غه‌رامه‌ده‌كرێن و له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه ده‌ڕوخێنرێن.
سه‌رۆكایه‌تیى شاره‌وانیى هه‌ڵه‌بجه، لە راگەیاندراوێکدا ئاگادارییه‌كی كه ئاڕاسته‌ى خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كانى سنوورى شاره‌وانییه‌كه‌ى كردووه و وێنه‌یه‌كى نێردراوه، ڕای گەیاندووە: "ئاگادارى ئه‌و هاووڵاتییانه ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌سنوورى شاره‌وانیماندا گه‌وڕیان هه‌یه، له‌به‌روارى ئه‌مڕۆوه 23/6/2018 بۆماوه‌ى مانگێك خۆیان هه‌ستن به ڕووخاندنى گه‌وڕه‌كانیان".
له ئاگادارییه‌كه‌ی سەرۆکایەتیی شارەوانی هەڵەبجەدا ئاماژه به‌وەش دراوه "له‌دواى ئه‌و به‌رواره‌ى دانراوه هه‌رخاوه‌ن گه‌وڕێك پابه‌ند نه‌بێت، به‌بڕى 500 هه‌زار دینار سزا ده‌درێت و گه‌وڕه‌كه‌شی ده‌ڕوخێنرێت".
bas news-
