پەکەکە ئاگربەستی یەکلایەنە رادەگەیەنێت
پارتى كرێكارانى كوردستان (پهكهكه) دەربارەی هەڵبژاردنەکانی 24ى حوزەیران بەیاننامەیەکی بڵاو کردهوە و تێیدا ڕایگەیاندووە، کە هێزەکانیان لە کاتژمێر 19:00ـهوه، بۆ ماوەی 24 کاتژمێر هیچ چالاکییەکی سەربازیی ئەنجام نادەن.
لە بەیاننامەکەدا، كه میدیاكانى سهر به پهكهكه بڵاویان كردووهتهوه، هاتووه: "لەسەر بنهماى بڕیاری دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە، گەریلاکانمان لە کاتژمێر 19:00 ی ئەمڕۆوە بۆ ماوەی 24 کاتژمێر چالاکییە سەربازییەکانیان ڕابوەستێنن".
ئاماژه بهوهش دراوه، كه"دۆزی کورد ، لە تورکیا وهەرێمەکە لە چاوەڕوانی چارەسەرە زۆرجار سەلمێنراوە کە کێشەکان بە شەڕ و توندوتیژی چارە سەرنابێت".
ئاماژه بهوهش دراوه، كه ئەردۆغان بۆ ئەوەی کە پێش لە لەناچوونی خۆیی بگرێت بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەختی دا و ئامانجی ئەوەیە کە: "پرۆژەیەکی فاشیستی و دیکتارۆری دابمەزرێنێت".
بڕیاره سبهینێ، 24ى حوزهیرانى 2018، ههڵبژاردنى سهرۆكایهتی كۆمار له وڵاتى توركیا بهڕێوه بچێت.
bas news-
