مانگی دابێ، ناوەندەكانی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەكرێنەوە
رۆژی 8ی مانگی رابردوو، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بە مەرسوومێك ڕۆژی 30ی ئەیلوولی بۆ ئەنجامدانی خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی دیاری كرد، كۆمسیۆنیش دەستی بە ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكە كردووە.
سهرباری ئهوهی كاتی دیاری كردبوو، بهڵام كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان وادەی تۆماركردنی ناوی هاوپەیمانهتییەكانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان درێژ كردەوە، تا ئێستایش تەنیا یەك هاوپەیمانی تۆمار كراوە، ئەویش هاوپەیمانهتی نێوان حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان و یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانە بە ناوی "لیستی سەردەم".
پێشتر كۆمسیۆن دەرگای خۆتۆماركردنی بۆ لیست و قەوارە سیاسییەكان كردبووەوە، لە ماوەی نێوان 27ی ئایار بۆ 7ی حوزەیران 38 لیست و قەوارە خۆیان تۆمار كردبوو.
شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پێوەندییەكان لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموكراتی كوردستان دەڵێ، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان لە 30/9، كۆمسیۆن هەموو ئامادەكارییەكی كردووە و خشتەیەكی زەمەنی هەبووە، خشتەی كارەكانی كۆمسیۆن، تا ئێستا بە باشی دەڕوات، شتەكان لە كاتی خۆی جێبەجێ كراون، ئەوەی كە تا ئێستا كرابێت تۆماركردنی قەوارە سیاسییەكانە ئەوە تەواو بووە، وەرگرتنی هاوپەیمانەتییە، كە تا رۆژی دووشەممە درێژ كراوەتەوە، ئهو تهنیا داواكارییهشی هەبووە بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانی، هێشتا بەرزیان نەكردووەتەوە بۆ ئەنجوومەن.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پێوەندییەكانی كۆمسیۆن گوتیشی: ''لە مانگی 7 ناوەندەكانی بنكەكانی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەكرێنەوە، هاووڵاتیان دەتوانن لە 1/7 تا 31/7 سەردانی بنكەكان بكەن بۆ دڵنیابوون لە ناوەكانیان، لەگەڵ ئەوەی ئەوە 6 مانگە كۆمسیۆن كار لەسەر تۆماری دەنگدەران دەكات، پشتی بەستووە بە دواڕاپۆرت و داتا كە لە وەزارەتە پەیوەندیدارەكانی وەرگرتووە، لەو كاتەوە كاری لەسەر دەكرێت بۆ دەرهێنانی ناوی مردوو و ناوی دووبارە، لەگەڵ ناوی ئەوانەی دەكەونە سنووری ماددەی 140، هەموو ئەو كارانە ئەگەر تەواو بوون پرۆسەی بەراوردكاری دەست پێ دەكات".
kdp-
