گۆڕان: دەنگەکان بژمێردرێنەوە کورسییەکانمان لە سلێمانی زیاد دەکەن

 گۆڕان: دەنگەکان بژمێردرێنەوە کورسییەکانمان لە سلێمانی زیاد دەکەن
سەرۆکی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ئەگەر دەستکاری سندووقەکانی ده‌نگدان نه‌كرابێت، لەکاتی هەژمارکردنەوەی دەنگەکاندا گۆڕانکاری بەسەر ژماره‌ى کورسییەکانیاندا دێت.



لەبارەی هەژمارکردنەوەی دەنگەکان به‌ده‌ست و گوتەی بەرپرسانی یەکێتی بۆ زیادبوونی کورسیەکانیان لە سنووری سلێمانی.. جەمال محەمەد، سەرۆکی جڤاتی نشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند: ”بەدڵنیاییەوە ئەگەر دەستکاری سندووقەکان نەکرابێت گۆڕانکاری بەسەر ژماره‌ى کورسییەکانماندا دێت".


ئه‌و به‌رپرسه‌ى گۆڕان، جه‌ختیشی كرده‌وه‌، كه‌ لە هەموو کوردستان و بەتایبەت له‌ سنوورى بازنه‌ى هه‌ڵبژاردنى سلێمانی، سته‌م و دزیمان لێ کراوە.


هه‌روه‌ها گوتیشی: ”ئەوانەی دەڵێن گۆڕانکاری بەسەر دەنگەکانمان دێت و دەنگەکانمان زیاد دەکات، ئەگەر فڕو فێڵیان کردبێت و دەستکاری سندووقەکانیان کردبێت ئەوا ئەمە دەبێ، بەڵام گه‌ر دەستکاری سندووق نەکرابێت، ئەوە خەیاڵە“.










باسنیوز
Top