فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: درێژكردنه‌وه‌ى واده‌ى په‌رله‌مانی عێراق هه‌نگاوێكى خراپه
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌ندامی سه‌ركرداریه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، رای گەیاند: ”1ی حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ واده‌ى یاسایی په‌رله‌مانى عێراق كۆتایی دێت و له‌گه‌ڵیشیدا ته‌مه‌نى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ته‌واو ده‌بێت“.
ئه‌ندامەکەی سه‌ركرداریه‌تیی یه‌كێتی، ئەوەشی خستە روو، کە هه‌وڵه‌كانى ئەنجومەنی نوێەرانى عێراق، بۆ درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى خۆى له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی هه‌ڵبژاردن و شه‌رعییه‌تدانه به حكوومه‌ت.
ئاشکراشی کرد، كه درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى په‌رله‌مانى عێراق هه‌نگاوێكى خراپە، بۆیە دەکرێت، به‌دواى به‌دیلى دیكه‌دا بگه‌ڕێن.
فەرید ئه‌سه‌سه‌رد، ئەندامی سەکردایەتیی یەکێتی، ره‌خنه له هه‌نگاوه‌كانى پێشترى ئه‌نجومنى نوێنه‌رانى عێراق ده‌گرێت و پێیوایه كه له‌ڕووی یاسایی و ده‌ستوورییه‌وه مایه‌ی گومانن، گوتیشی: "هه‌نگاوه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ناكه‌ن و ئاڵۆزییه‌كی زۆرتر له‌سه‌ر ئاستی عیراق دروست ده‌كه‌ن".
باسنيوز
