پیرانشار.. کرێکارێکی کورد لە ئاودا خنکا

 پیرانشار.. کرێکارێکی کورد لە ئاودا خنکا
یەکێک لە کرێکارانی بەنداوی کانی "کانی سێو"ی پیرانشار لە کاتی کارکردن گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی (هەنگاو) دوێنێ هەینی (2018/6/22 یەکێک لە کرێکارانی بەنداوی کانی سێوی پیرانشار لە کاتی کردنەوەی یەکێک لە درگاکانی ئەم بەنداوە بەهۆی فشاری زۆری ئاوەکە، ئاو لەگەڵ خۆی بردوویە و خنکاوە.

بەپێی هەمان سەرچاوە ئەو کرێکارە کوردە ناوی "شێرکۆ یووسفی" کوڕی مورادە.

کرێکارانی ئەو بەنداوە ماوەیەک لەموبەر بۆ یەک حەفتە لە ناڕەزایی بە دابینەکردنی مافەکانیان، مانیان لە خواردن گرت.

ساڵانە لە بەنداو و ڕووبارەکانی کوردستان، بەهۆی کەمتەرخەمی هەروەها ڕەچاونەکردنی خاڵ و ڕێوشوێنە ئەمنییەکان، گیان لەدەست ددەدەن.










باسنيوز
Top