تەقە لە كاندیدێكی هەدەپە کرا
ئەمڕۆ شەممە 2018/6/23 لە شاری كۆجایلی، لەناو ئۆتۆمبێلێکەوە كە چەند كەسێكی تێدا بووە، دەستڕێژی گوللە لە "نەجمەدین دۆغرول" كاندیدی هەدەپە لەو شارە کراوە، بەڵام هیچ زیانێکی بەر نەکەوتووە و سڵامەتە.
هاوکات لەمبارەوە ئاژانسی (میزۆپۆتامیا) بڵاوی كردوەتەوە، كە لەناو ئۆتۆمبێلەوە دوو جار لەبەردەم ماڵەكەی خۆی دەستڕێژی گوللەیان لە نەجمەدین كردووە.
نەجمەدین بۆ ئاژانسی میزۆپۆتامیای ڕاگەیاندووە: "2 جار لەبەردەم ماڵەكەم دەنگی گوللە هات، كاتێك چوومە بالكۆن، ئۆتۆمبێلێک بە ڕووی خانووەكەمدا هات و دەستڕێژی گوللەی لێكردم".
لەسەر ئۆتۆمبێلەکە ئاڵای ئاكپارتی هەڵكرابوو و كەسێكیش نیشانەی (بۆزكورت)ـی كردبوو كە سیمبۆلی نەژادپەرستەكانی توركیایە. بە دیواری ماڵەكەشمەوە ئاسەواری گوللە هەیە".
نەجمەدین ئاماژەی بەوەش داوە ئەو جۆرە هەڕەشانە هەرگیز چۆكیان پێدا نادات، بەڵكوو بەو گولانەی ئەوان هەدەپە بەربەستی هەڵبژاردن دەشكێنێت.
باسنيوز
