ڕاپه‌رین.. کاتی دەوامی فەرمانگەکان گۆرانکاری بەسەردا دێت

ڕاپه‌رین.. کاتی دەوامی فەرمانگەکان گۆرانکاری بەسەردا دێت


ئیدارەی ڕاپەڕین نووسراوێکی ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و قایمقایمەتەکانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین کردووە بەمەبەستی ئاسایی کردنەوەی دەوام لەسنوورەکە .



هیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین راگەیاند: "لەبەر بەرژەوەندی گشتی و باشتر ڕاپەڕاندنی كاروباری هاووڵاتیان، دوای باشتربوونی باروودوخی دارایی و مووچەی فەرمانبەران، بڕیارماندا بەئاسایی کردنەوەی دەوامی فەرمانبەران لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتی وفەرمانگەکانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین".



ئەوەشی خستەڕوو، لە ڕێككه‌وتی دەرچوونی ئه‌و گشتاندنه‌ی كه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌ركراوه‌ بەهیچ شێوەیەک ناکرێت فەرمانبەر چەند ڕۆژێک دەوام بکات لەهەفتەیەکدا و، نابێت هیچ فەرمانگەیەکیش هیچ ڕۆژێکی هەفتە دەوامی تێدا ڕابگیرێت.
bas news-
Top