هه‌ردوو حكوومه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌رێمی فلانده‌رز په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان ده‌ده‌ن
نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی فلانده‌رزی به‌لجیكا له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه و چه‌ند پرسێكیان تاوتوێ كرد.
دلاوه‌ر ئاژگه‌یی نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی لە بارەگای نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە برۆکسێل پێشوازیمان کرد لە کۆن یانبلوت بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی فلاندەرزی بەلجیکا و شاندێکی یاوەری کە بە فەرمی سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپایان کرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه له میانەی دیدارەکەدا دوایین گۆرانکارەیەکانی ناوچەکە و بەتایبەتی هەڵوێستی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی عێراق و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی کوردستان و پەیوەندی نێوان بەغدا و هەولێر و باوردۆخی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم و بواری مافی مرۆڤ لەم ناوچانە و پەیوەندی نێوان هەردوو حکومەت تاوتوێ کران.
ڕوونیشكردووه‌ته‌وه كه حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێمی فلاندەز پەیوەندی بەهێزی سیاسیان هەیە و هەردوولا کار دەکەن ئه‌م پەیوەندیانە بگوازنەوە بۆ ئاستەکانی تر بە تایبەتی لە بواری ئابووری و بازرگانی و کشت و کاڵ و خوێندنی باڵا.
bas news-
