حكوومەتی عێراق فێڵ لە جوتیارانی كوردستان دەكات
كاسترۆ مه‌عروف سه‌رۆكى لیژنه‌ى كشتوكاڵ له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به(باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند ساڵانه له كاتى وه‌رگرتنى گه‌نم له جوتیاران، وه‌زاره‌تى بازرگانى بڕه پاره‌یه‌ك له كۆى پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران به‌ناوى دابینكردنى بنه‌تۆو ده‌گێڕێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی ماوه‌ى دوو ساڵه وێڕاى گێرانه‌وه‌ى بڕه پاره‌كه، كه 2%ى تێكڕاى پاره‌ى گه‌نمه‌كه‌یانه، حكوومەتی عێراق هیچ بنه‌تۆوێكى بۆ جوتیاران دابین نه‌كردووه و له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆیان جوتیاران بنه‌تۆو ده‌كڕن.
سه‌رۆكى لیژنه‌ى كشتوكاڵ له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى باسى له‌وه‌ش كرد كه ئه‌و كاره‌ى وه‌زاره‌تى بازرگانیى عێراق دوو لایه‌نى نه‌رێنى هه‌یه، یه‌كێكیان جوتیاران ناتوانن زانستیانه بنه‌تۆوێكى باش بۆ به‌رهه‌مى باش بكڕن، ئه‌وه‌ى دیكه‌یان گێڕانه‌وه‌ى پاره‌كه‌یه كه كه‌س نازانێت چى لێ ده‌كرێت.
كاسترۆ مه‌عروف ئاشكراشى كرد كه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و گرفته له‌ڕێگه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانییه‌وه وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى حكوومه‌تیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه هۆكارى ئه‌و گرفته له وه‌زاره‌تى بازرگانیی عێراق بپرسن و گرفته‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
bas news -
