ڕاپهرین.. چوار کەس بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە حهبی هۆشبەر دەستگیركران
محهمهد فازڵ، گوتەبێژی ئاسایشی راپەرین رايگەیاند: "لە درێژەی کار و چالاکییەکانی هێزەکانی بەرێوەبەرایهتییهكهمان بەشی مادەی هۆشبەرەکان، دوای وەرگرتنی زانیاری درووست لە نزیک گوندی هیزۆپ لە سنووری ئیدارەی ڕاپەرین لە ناو ئۆتۆمۆبێلی تایبەتدا چوار کەسیان بە حەبی هۆشبەرەوە دەستگیرکردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دەسگیرکراوانە هەزار و 388 پارچەی حەبی (ترامادۆڵ)یان پێ بووە و ئێستا بە فەرمانی دادوەر بە پێی مادەی 14ی ماددهی هۆشبهر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
باسنيوز
