په‌رله‌مانتارێكی كوردی سوید له توركیا ده‌ستگیرده‌كرێت
به‌پێی میدیاكانی سوید، سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده له‌گه‌ڵ گرووپێكی دیكه‌ی په‌رله‌مانتارانی سوید، بۆ چاودێریكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و وڵاته‌یه، كه بڕیاره 24ی حوزه‌یران ئه‌نجامبدرێت.
میدیاكانی سوید بڵاویانكردووه‌ته‌وه، ئه‌و كاته‌ی جه‌بار ئه‌مین چووه‌ته شوێنی "پشكنینی پاسپۆرت" له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه.
تا ئێستاش هۆكاری ده‌ستگیركردنی ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده دیار نییه و پۆلیسی توركیاش رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاری ده‌ستگیركردنی جه‌بار ئه‌مین "له ده‌سته‌یه‌كی باڵاوه" ده‌رچووه.
لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید رایگه‌یاند، ئاگاداری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی جه‌بار ئه‌مینن و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له په‌یوه‌ندیدان.
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، دوای هێشتنه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك له ده‌ستبه‌سه‌ری، جه‌بار ئه‌مین، ره‌وانه‌ی وڵاتی سوید كراوه‌ته‌وه.
باسنيوز
