خانه‌قین.. ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێك قوربانیی لێكه‌وته‌وه
"كاتژمێر 6:30 خوله‌كى سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22/6/2018 له‌نێوان هه‌ردوو گوندى محه‌مه‌د عه‌باس و گوندى مه‌ردان له‌سنوورى قه‌زاى خانه‌قین، بۆمبێك به ئۆتۆمۆبێلێكى جۆرى (كیاى بارهه‌ڵگر)دا ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌وه كچێك گیانى له ده‌ست داوه و كوڕێكیش برینداربووه كه خوشك و برای یه‌كترین".
به‌پێى زانیارییه‌كان "كچه‌كه ناوى (فاتمه حه‌سه‌ن ئیسماعیل) ه‌و ته‌مه‌نى 18 ساڵه و كوڕه‌كه‌ش ناوى (نه‌جاح حه‌سه‌ن ئیسماعیل) ه‌و ته‌مه‌نى 15 ساڵه".
ته‌قینه‌وه‌كه له كاتێكدایه كه دوێنێ 21/6/2018 دانیشتووانى شارى خانه‌قین دژى زیادبوونى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانى سنوورى قه‌زاكه‌یان كه تێیدا به‌زۆرى هاووڵاتیانى كورد ده‌كرێنه ئامانج، مانگرتنى گشتییان ڕاگه‌یاند و بۆماوه‌ى 4 كاتژمێر بازاڕ و دوكانه‌كانیان داخست.
له‌پاش ڕووداوه‌كانى خیانه‌تی 16 ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 2017 و هاتنى سوپاى عێراق و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی بۆ سنوورى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان، خانه‌قین كه‌وته ژێرده‌ستى ئه‌و هێزانه و له‌وكاته‌وه تاوه‌كو ئێستا ڕۆژدواى ڕۆژ ژماره‌ى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه له زیادبووندایه.
شارى خانه‌قین /155 كیلۆمه‌تر باكورى خۆرهه‌ڵاتى به‌عقوبه/ یه‌كێكه له‌ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم، له‌پاش پرۆسه‌ى ناسراو به "ئازادى عێراق" زۆرینه‌ى داموده‌زگاكانى له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، له‌پاش ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 2017، دۆسیه‌ى ئه‌منى شاره‌كه كه‌وته ده‌ست هێزه عێراقییه‌كان و حه‌شدى شه‌عبی.
ئه‌نجومه‌نى قه‌زاى خانه‌قین به‌پێى بڕیارى ژماره 131 له ڕۆژى 21/8/2006 به‌كۆى ده‌نگى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نه‌كه له كورد و عه‌ره‌ب و توركمان بڕیاریاندا خانه‌قین بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمى كوردستان.
باسنيوز
