له سنوورى داقووق چه‌كدارانی داعش جووتیارێكى كورد ده‌ڕفێنن
محه‌مه‌د فایه‌ق، به‌رپرسی پێشووى راگه‌یاندنى قایمقامییه‌تى خورماتوو له لاپه‌ره‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕایگه‌یاندووه، ئێواره‌ى دوێنێ پێنجشه‌ممه 21/6/2018، جووتیارێكى كورد به ناوى" شاكر محه‌مه‌د وه‌لی" له دایكبووى ساڵی 1972 دانیشتووى گوندى مه‌نسورى ناوچه‌ى" حه‌فته‌غاری" سنوورى شارۆچكه‌ى داقووق له‌سه‌ر زه‌وى كشتوكاڵییه‌كانی له نزیك ناوچه‌ى "ته‌لحه‌مه" دیارنامێنێت، پاشان كه‌سوكاره‌كه‌ى په‌یوه‌ندی پێوه ده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌ڵامى په‌یوه‌ندییه‌كان ناداته‌وه.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته ڕوو، پاشان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و جووتیاره كورده له‌لایه‌ن تیرۆریستانى داعشه‌وه رفێنراوه.
پێشتر، هیوا ڕه‌شید به‌رپرسی ناوچه‌ى داقووقی پارتی ڕایگه‌یاندبوو، كه تیرۆریستانى داعش به ئاره‌زووى خۆیان هاتووچۆی سنوورى گونده‌كانی داقووق ده‌كه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كى گشتی دۆخى ئه‌منى ناوچه به‌هۆی بوونى تیرۆریستانه‌وه خراپ بووه.
له 16ى ئۆكتۆبه‌رى رابردوو میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبی به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ گرووپێكى خیانه‌تكار كه‌ركووكیان داگیر كرد و له‌و كاته‌وه دۆخى ئه‌منى پارێزگاكه تێكچووه.
باسنيوز
