دوبز.. پیاوێك كچێكى خۆى به‌چه‌قۆ كوشت
سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ، له شارۆچکەی دوبز، پیاوێك كچێكى ته‌مه‌ن 15 ساڵى خۆى به چه‌قۆ كوشت و گه‌نجێكی خێزانداریشی برینداركرد.
محه‌مه‌د فایه‌ق، به‌رپرسی پێشووى قایمقامیه‌تى شارۆچکەى خورماتوو، ڕاگه‌یاند: "سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ 21/6/2018 له قه‌زاى دووبز كچێكى ته‌مه‌ن 15 ساڵ به‌ناوى (ه.م.ا) له‌لایه‌ن باوكییه‌وه به چه‌قۆ كوژرا و گه‌نجێكى خێزانداریش به‌ناوى (گ.ح.گ) بریندار كرا".
بەرپرسی پێشووى قایمقامیه‌تى شارۆچکەى خورماتوو، ئەوەشی خستە روو، کە كچه‌كه له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكى شارۆچکەى حه‌ویجه‌یه و گه‌نجه‌كه‌ش خه‌ڵكى شارى هه‌ولێره و هه‌ردووكیان له ئێستادا له شارۆچکەى دوبز داده‌نیشن.
ئاشکراشی کرد، کە هۆكارى ڕووداوه‌كه بۆ كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌گه‌ڕێته‌وه.
شارۆچکەى دوبز ده‌كه‌وێته باكورى ڕۆژئاواى پارێزگاى كه‌ركووك به‌دوورى 40 كیلۆمه‌تر، دانیشتووانه‌كه‌ى له نه‌ته‌وه‌ى كورد و عه‌ره‌ب و توركمان پێكهاتوون، له‌پاش ڕووداوه‌كانى 16 ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 2017 كه‌وته ژێرده‌ستى سوپاى عێراق و حه‌شدى شه‌عبی.
bas news-
