نرخی نەوت

نرخی نەوت

ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ 21ی 6ی 2018 نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا ڕووى لە بەرزبونەوە کردووە و نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 74 دۆلار و 33 سەنت مامەڵەى پێوەکرا.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوى ئەمریکى لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 65 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە ناوەڕاستی مانگی رابردوو نرخی نەوت 80 دۆلاری تێپەڕاند و ئەوەش بەرزترین ئاستی بوو لە کۆتایی ساڵی 2014وە.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەماوەی ڕابردوودا و دوای ڕێککەوتنێکی ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.'

payamner -
Top