لە شنگال شەڕ كەوتە نێوان حەشدی شەعبییەوە

 	 لە شنگال شەڕ كەوتە نێوان حەشدی شەعبییەوە
سەرچاوەیەك لە شنگال ڕایگەیاند، پێش كاتژمێرێك شەڕ كەوتە نێوان حەشدی شەعبییەوە و برینداریش هەن.

ئەو سەرچاوەیە، كە نەیویست ناوی ببرێت، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "پێش كاتژمێرێك شەڕ كەوتە نێوان چەكدارانی كەتائیبی ئیمام عەلی و ڕێكخراوی بەدر لە نزیك كارگەی چیمەنتۆی شنگال، ئەویش بە هۆكاری دزینی چەك و فرۆشتنیان لە بازاڕی ڕەش".

دەشڵێت: "ئەو شەڕە ماوەیەكی خایاند و چەندین برینداریش لە هەردوو لایان هەبوو، بەڵام بریندارەكان زیاتر لە كەتائیبی ئیمام عەلی بوون و بۆ نەخۆشخانەی تەلەعفەر ڕەوانە كران".

ئێستا شنگال بووەتە مۆڵگەی هێزە نایاساییەكان و چەندین گرووپی چەكداریی سەر بە حەشدی شەعبیی تێدایە، بە پێی زانیارییەكانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتییش، ئەو گرووپە چەكدارانە هەموویان بۆ دزی و ڕفاندن و تاڵانكردن هاتوونەتە شنگال و، بازرگانیی نایاسایی چەكیش لەسەر سنووری سووریا و عێراق دەكەن.


kdp-
Top