گەرمیان.. پۆلیسی هاتوچۆ ماتۆڕسکیلە تێکشکێنراوەکان دەفرشێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21\6\2018، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان، لە راگەیاندراوێکدا، لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، ئاماژەی بەوە داوە، کە له چه‌ند رۆژى رابردوودا له لایه‌ن پۆلیسى هاتوچۆى گه‌رمیانه‌وه زیاتر له 50 ماتۆرسكیلى بێ سه‌ره‌تا و به‌ڵگه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراو دواتر له‌ناو بران.
هاتوچۆی گەرمیان، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە دواتر ماتۆرسكیله‌كان به نرخى ئاسن ده‌فرۆشرێنه‌وه و به‌رده‌وامیش ده‌بن له‌م هه‌ڵمه‌تانه، چونكه به پێى یاسا قه‌ده‌غه‌یه، هاوكات بووبونه هۆى بێزاركردنى هاووڵاتییان و رووداوى ده‌ڵته‌زێن.
باسنيوز
