پارتی: هه‌رچی لە بەرژەوەندیی خەڵکی پارێزگای هەڵەبجەدا بێت ده‌یكه‌ین
به‌سام عه‌لی، به‌رپرسی لقی12ی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕايگه‌یاند: "له باره‌ی پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، جارێكی‌تر له‌گه‌ڵ لایەنە سیاسییه‌كانی كوردستان له‌ناو هه‌ڵه‌بجه، كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ین و هه‌رچی باش بێت بۆ پاریزگای هه‌ڵه‌بجه و كه‌سوكاری شه‌هیدان به‌دڵنیایه‌وه پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌و بڕیاره ده‌دات".
ڕوونیشی كرده‌وه و گوتی: "له ئێستا ته‌مه‌نی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی دیكه‌ش واده‌كه‌ی له ته‌واو بوون دایه، له‌به‌ر ئه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه سه‌یری حاڵه‌ته‌كه ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌و واده‌دا به پێویست بینرا، قسه له‌سه‌ر ئیستیحقاقی پارتی ده‌كه‌ین و گفتوگۆ ده‌كه‌ین ، ئه‌گه‌ریش نه‌بینرا، ئه‌وا ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش وه‌ك هه‌موو پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، پێویسته له‌گەڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا، هه‌ڵبژاردنی بۆ بكرێت".
به‌گوته‌ی به‌سام عەلی، له هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵبژاردن نه‌كراوه هه‌تا بزانرێت پشكی هه‌ر لایه‌نێك چه‌نده، به‌ڵكوو به ڕێكکه‌وتنی سیاسی ئه‌نجومه‌ن پێكده‌هێنرێت مادام به به ڕێكکه‌وتنی سیاسیش ده‌كرێت، هه‌ر حزبێكی سیاسیش مافی خۆیه‌تی داوای ئیستیحقاقی خۆی بكات.
ئەو بەرپرسەی پارتی گوتیشی: "پارتی دیموكراتیی كوردستان، له‌مپه‌ر نییه له‌به‌رده‌م پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و هیچكام له داموده‌زگاكانی هه‌ڵه‌بجه، وه‌ك چۆن پیش‌تر هاوكار بووه و له ئیستاش هاو كار ده‌بێت، به‌ڵام پارتی تێبینی هه‌بووه، كه پشكی پارتی نه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، نه له داموده‌زگا ئیدارییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه نه‌دراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "پرۆژه‌ی به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه، پڕۆژه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه و له ساڵی (1999) فراكسیۆنی پارتی به ته‌نها ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی كوردستان كردووه، سه‌رۆك بارزانی كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بووه واژۆی له‌سه‌ر كردووه و كاك نێچێرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌ت ڕێكاره ئیدارییه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی جێبه‌جێ كردووه".
باسنيوز
