باکووری کوردستان.. 80 هاووڵاتیی کورد دەستگیر کران

 باکووری کوردستان.. 80 هاووڵاتیی کورد دەستگیر کران
بەپێی زانیاریی میدیایەکی تورکیا، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لانیکەم 80 هاووڵاتیی کورد لە باکووری کوردستان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) دەستگیر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی (ئەنەدۆڵو)ی تورکی پۆلیسی تورکیا ئاشکرای کردووە لە چەند ئۆپراسیۆنێکی ئەمنیدا لە پارێزگاکانی "ئەیگدیر" ئەرزەڕۆم، ئەلازیغ، غازی عەنتاب و شێرناخ" لە باکووری کوردستان، 80 کەسیان دەستگیر کردووە".

سەرچاوە ئەمنییەکان باس لەوە دەکەن هاوکات لەگەڵ دەستگیرکردنی ئەو کەسانە چەندان بەڵگەی نهێنی و زانیارییان لەگەڵ ئامێری پەیوەندی و چەند قەبزە چەک لە جۆری (کڵاشینکۆف و شات گان) و تەقەمەنی دەستیان بەسەردا گیراوە.

هەندێ لەو کەسانە بە تۆمەتی ئەندامەتیی (پەکەکە)، هەندێکیان بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بۆ بیروباوەڕی ئەو پارتە و هەندێکی دیکەشیان بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ کاری تێکدەرانە و تیرۆریستی ترس و تۆقاندنی خەڵک لە بەرەبەری هەڵبژاردنی 24ی حوزەیرانی تورکیا، دەستگیر کراون.









باسنيوز
Top