دادگای ئیتیحادی هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی تایبەتی هەرێمی کوردستانی ڕەت کردەوە
بەپێی بڕیارەکانی دادگای ئیتیحادی، هەموارکردنەوەی یاساکە ئاساییە و دانانی دادوەران لە جێگەی بەرپرسانی کۆمسیۆن بە هەمان شێوە یاسایین، هاوکات ڕێوشوێنەکانی هەموارکردنەوەی یاساکەشی بە یاسایی و دەستووری لە قەڵەم دا.
لە بەشێکی دیکەی بڕیارەکانی دادگای ئیتیحادیدا، هەڵوێستی یەکلاکەرەوە و کۆتایی (بات) لەبارەی ماددەی ٣ی یاسای هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٣ی عێراق درا و بە فەرمی ئەو ماددەیە هەڵوەشێندرایەوە، بەهۆی ئەوەی دژیەکی لەگەڵ دەستووری عێراق هەیە.
بەپێی ماددەی ٣ی یاساکە، (دەنگدانی دەرەوەی وڵات، دەنگی ئاوارەکان، دەنگی حەرەکەی سوکانی، دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان) هەڵوەشێندرابووەوە، بەڵام دادگای ئیتیحادی ئەو ماددەیەی بە تەواوەتی هەڵوەشاندەوە.
باسنیوز
