هاتوچۆی هەولێر بە ڤیدیۆ مەترسییەک بۆ شوفێران روون دەکاتەوە
گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر، گرتە ڤیدیۆییەک بڵاو دەکاتەوە، شوفێران لە هەندێک کەسی فێلباز ئاگادار دەکاتەوە.
فازڵ حاجی، گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر، لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی، لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، ڤیدیۆیەکی پۆست کردووە و ئاماژەی بەوە داوە، کە پیویسته له‌سه‌ر شوفیران له‌كاتی گەڕانه‌وه بۆ دواوه به به‌گ زۆر ئاگادار بن، و له رێگای ئاوێنه‌كانه‌وه سه‌یر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پیاده‌كان توشی شیلان نه‌كه‌ن.
لە ڤیدیۆکەدا، کەسێک بە ئەنقەست خۆی بە ئۆتۆمبێلێکدا دەکێشێت و وا خۆی پیشان دەدا، ئۆتۆبێلەکە خۆی پێدا کێشاوە، گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر، ئەوەشی خستووتەڕوو: ”له‌هه‌مان كاتدا فیلی ئه‌مجۆره كه‌سه نه‌فس نزمانه ئاشكرا بكه‌ن و ره‌حمیان پێ نه‌كه‌ن، چونکە ماوه‌یه‌كه ده‌سته‌یه‌ك فیربوون به‌ئه‌نقه‌ست خۆیان به‌دواوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان داده‌ده‌ن، كه زۆریان منداڵن“.
ئاشکراشی کردووە، کەله‌دوای كه‌وتنیان خۆیان وانیشان ده‌ده‌ن كه زامداربوون و داوای پاره‌له‌شوفیره‌كه ده‌كه‌ن، دەشڵێت: ”ئه‌م ڤیدیۆیه‌ش باشترین بەڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وقسه‌یه‌مان كه ئه‌مه له‌شه‌قامێكی شاری هه‌ولێر به‌كامیراكانی چاودێری تۆمار كراوه“.
bas news-
