ئه‌ردۆغان: له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئه‌من و ئاسایش بۆ مەنبج ده‌گێڕینه‌وه
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا، له وتارێكدا ئاشكرای كرد له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌باره‌ی مه‌نبجه‌وه رێك ده‌كه‌ون، ئه‌من و ئاسایش بۆ ئه‌و شاره ده‌گێڕنه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌ردۆغان له وتارێكیدا له روحا ئاشكرای كرد، به 20 فڕۆكه‌ی جه‌نگی 10 پێگه‌ی په‌كه‌كه‌یان له قه‌ندیل كردووه‌ته‌وه ئامانج. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا فرۆكه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی په‌كه‌كه‌یان له قه‌ندیل كردووه‌ته ئامانج، كه چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی په‌كه‌كه‌ی تێدا بووه و له داهاتوودا ئاشكرای ده‌كه‌ن كێ له سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه كوژراوه.
هەروەها گوتی "له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا رێك ده‌كه‌وین له‌باره‌ی مه‌نبجه‌وه، یه‌په‌گه له‌وێ ده‌رده‌كه‌ین و ئه‌من و ئاسایش بۆ شاره‌كه ده‌گێڕینه‌وه. ئێمه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ له‌ناوبردنی په‌كه‌كه".
میدیاكانی سه‌ر به په‌كه‌كه هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه كه باس له كوژرانی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كیان ده‌كرێت، ئاماژه بەوە ده‌ده‌ن ئه‌ردۆغان بۆ پروپاگنده‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌و جۆره لێدوانانه ده‌دات.
bas news-
