ئه‌حمه‌د تورك: موحه‌ره‌م ئینجه بۆشایی نێوان كورد و جه‌هه‌په‌ی كه‌م كرده‌وه
ئه‌حمه‌د تورك سه‌رۆكی شاره‌وانی پێشووی مێردین و سیاسه‌تمه‌داری به‌ناوبانگی كورد له باكوور، پێیوایه گوته و لێدوانه‌كانی موحه‌ره‌م ئینجە كاندیدی ئۆپۆزسیۆن بۆ سەرۆكایەتی توركیا له‌باره‌ی كورده‌وه، بۆشایی نێوان ده‌نگده‌ری كورد و جه‌هه‌په‌ی كه‌م كرده‌وه.
ئه‌حمه‌د تورك له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی (DW)، ئاماژه‌ی دا كه موحه‌ره‌م ئینجه كاندیدی جه‌هه‌په بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی توركیا، به‌و لێدوان و گوتاره‌ی له‌باره‌ی كورده‌وه ده‌یدات، وای كردووه بۆشایی نێوان ده‌نگده‌ری كورد و جه‌هه‌په كه‌م بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن بكه‌وێته گه‌ڕی دووه‌م، ره‌نگه كورده‌كان ده‌نگ به ئینجه بده‌ن.
تورك ره‌خنه له گوته‌یه‌كی ئه‌ردۆغان ده‌گرێت كه گوتبووی له توركیا شتێك نییه به ناوی كێشه‌ی كورد، ئه‌و ده‌ڵێ "ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌وه‌ی توركه نه‌ژادپه‌رسته‌كان رازی بكات ئه‌و قسه‌یه ده‌كات، ئەگه‌رنا ده‌زانێت ئه‌و قسه‌یه‌ی هه‌ڵه‌یه. ئه‌ردۆغان 360 پله بۆچوونی گۆڕاوه له‌باره‌ی كێشه‌ی كورده‌وه، چونكه ته‌نیا نه‌ژادپه‌رسته‌كانی به‌ده‌سته‌وه ماوه".
bas news-
