هه‌ولێر.. گه‌شتیارێك له ئاوی پاركی سامی عه‌بدولره‌حمان خنكا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گه‌شتیارێكى عێراقی له ئاوى پاركى سامى عه‌بدولڕه‌حمان له شاری هه‌ولێر خنكا.
بڵاویكردووه‌ته‌وه كه ئه‌و هاووڵاتییه عێراقییه ناوى "عارف محممه‌د"هو خه‌ڵكى پارێزگاى ئه‌نباره و ته‌مه‌نى 15 ساڵه و بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتیاری له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی هاتوونه‌ته شاری هه‌ولێر و دوای خنكانی ، ته‌رمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن تیمه‌كانی مه‌له‌وانیی پاركه‌كه‌وه له ئاوه‌كه ده‌رهێنراوه.
ئه‌م ڕووداوه له كاتێكدایه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو، ئافره‌تێكى گه‌شتیارى عێراقى خه‌ڵكى به‌غدا كه‌وته رووبار‌ى چۆمان له گوندى به‌رسیرین و به‌و هۆیه‌وه گیانى له‌ده‌ستدا و هاوكات گه‌نجێكى كوردیش به ناوى جه‌بار عوسمان، ته‌مه‌ن 19 ساڵ، خه‌ڵكى گوندى بهرسیرن سه‌ر به شارۆچكه‌ى ره‌واندز له كاتێكدا هه‌وڵیدابوو، ئافره‌ته گه‌شتیاره‌كه رزگار بكات، گیانى له‌ده‌ستدا.
bas news-
