راپەڕین.. لە رۆژانی جەژن 20 حاڵەتی بریندار بوون تۆمار کراوە

 راپەڕین.. لە رۆژانی جەژن 20 حاڵەتی بریندار بوون تۆمار کراوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین، ئامارەی رووداوەکانی لە رۆژانی جەژن بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 20\6\2018، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین، لە راگەیاندراوێکدا، لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، ئاماری رووداوەكان، نەشتەرگەری و لەدایكبوون لە رۆژانی جەژندا لەنەخۆشخانەكانی سنووری بەرێوەبەرایەتییەکەیان بڵاو کردووەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین، ئاماژەی بەوەش داوە، کە نزیکەی 850 کەس سەردانی سەردانی بەشی فریاکەوتنیان کردووە، 350 نەخۆشیش داخلی نەخۆشخانە بوونە.

تەندروستی راپەڕین، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە لە رۆژانی 33 منداڵ لە دایکبوونە 16کوڕ بوونە و 17شیان کچن، هەروەها نەشتەرگەری 33 نەشتەرگەری جۆراو جۆرکراوە.

ئەوەش ئاشکرا کراوە، کە 20 حاڵەتی بریندار بوون هەیە، ئەوانیش بە سووتاوی، فیشکە، چەقۆ، گازگرتنی سەگ و شەڕکردن، هاوکات 10 حاڵەتی پێوەدانی دوو پشک تۆمار کراوە.









باسنيوز
Top