سنە.. ڕێوشوێنی توندی ئەمنی گیراوەتە بەر
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن لە حاڵێكدا مەترسیی جێبەجێکردنی حوکمی سێدارەی ڕامین حوسێنپەناهی بەندکراوی کورد لە ئارا دایە، حکوومەتی ئێران کەش و دۆخێکی توندی ئەمنی و سەربازیی لە شەقام و کۆڵانەکانی سنە گرتووەتە بەر.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ڕێگ سەرەکییەکان و دەروازەکانی سنە بە توندی لەژێر چاودێری و کۆنترۆڵ دان، لە گۆڕەپانی ئازادی (مەیان ئیقباڵ) سەقامی فیردەوسی، نەمەکی، دەورمەیدان و دەوروبەری گرتووخانەی انوەندیی سنە هێزیکی زۆر جێگر کراون.
سەرچاوە خۆجێیەکان باس لەوە دەکەن حکوومەت ترسی لە خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزایی خەڵک هەیە.
باسنيوز
