ئاواز حەمیدئەفەندی: پڕۆژەیاسای چاکسازی ئامانجە سەرەکییەکەی لەدەست داوە
ئاواز حەمیدئەفەندی، ئەنجامی پەرلەمانی کوردستان رايگەیاند، موزایەدەیەکی زۆر بە پڕۆژەیاسای چاکسازییەوە دەکرێت، “بەشێوەیەک وا لە پڕۆژەکە کراوە کە حکوومەت توانای جێبەجێکردنی نەبێت”.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان ھێما بۆ ئەوەش دەکات کە ئامانجی سەرەکیی پڕۆژەکە “گەڕاندنەوەی زیاتر لە سەد ملیار دینار بوو بۆ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەڵام ئێستا پێچەوانە کراوەتەوە و فشارێکی زۆر لەسەر حکوومەت دروستکراوە".
ئاواز حەمیدئەفەندی، جەخت لەوەش دەکاتەوە کە لە ساڵی ٢٠١٢شدا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان توانای جێبەجێکردنی پڕۆەیاسایەکی لەو شێوەیەی نەبووە “کە بەھۆی موزایەدەوە، ھەر جارە و بڕگەیەگی لێ زیاد و کەم کراوە”.
لە دوایین کۆبوونەوەی لێژنەی یاسایی و ئابووریی پەرلەمانی کوردستان، ئاماژە بۆ ئەوە کرا کە دوای جەژنی ڕەمەزان، دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پڕۆژەیاسای چاکسازییەوە دەست پێ بکەنەوە، بەڵام “تاکو ئێستا وادەی کۆبوونەوەکە دەستنیشان نەکراوە”.
پێشتر بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاندووە کە بەهۆی ئەو پڕۆژە یاسای چاکسازییەی حکوومەت بۆ پەرلەمانی ناردووە، داهاتێکی بەرچاو بۆ حکوومەت دەگەڕێتەوە و لە ئەنجامدا کۆتایی بە سیستەمی پاشەکەوتی مووچە دەهێندرێت، بەڵام هەریەک لە گۆڕان و یەکێتی و کۆمەڵی ئیسلامی، لە کاتێکدا لە میدیاکاندا بانگەشەی چاکسازی دەکەن، بەڵام لە کۆبوونەوەکانی نێو پەرلەماندا ڕێگەیان لەبەردەم تێپەڕاندنی یاساکە گرتووە، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە ئەنجامی دەرکردنی ئەو پڕۆژەیاسایە، مووچەی خانەنشینی نایاسایی هەزاران کادیری یەکێتی و سەدانی گۆڕان و کۆمەڵ دەبڕدرێت و ئەوان نایانەوێ مووچەی خانەنشینیی نایاسایی کادیرانیان ببڕێت.
باسنيوز
