دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە رۆژی جیهانیی پەنابەراندا پەیامێکی بڵاو کردەوە
لە پەیامەکەی دەزگای خێخوازیی بارزانیدا ئاماژە بەوە کراوە ئەو دەزگایە وەک هەمیشە پشتیوان و هاوکاری پەنابەران دەبێت لە سەرتاسەری کوردستانداو ڕای گەیاندووە لە هەرێمی کوردستان 13 کەمپی تایبەت بە پەنابەران هەیە.
دەقی پەیامەکە:
دەزگای خێرخوازیی بارزانی وەکوو هەمیشە بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردن و هاوکاریکردنی پەنابەران لە سەرتاسەری کوردستاندا.
له رۆژی جیهانی په‌نابه‌راندا، كه رێكخراوی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ٢٠ی جونی هه‌موو ساڵێكی به‌ناوی ئه‌م پرسه جیهانییه‌وه دیاریكردووه، لەم رۆژەدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی داوا لە لایەن و رێکخراوە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەکات کە بە ئەرکی مرۆڤدۆستی خۆیان هەستن و هاوکاری و پشتیوانییەکانیان بۆ پەنابەرانی دانیشتووی کەمپەکانی سنووری هه‌رێمی كوردستانی عێراق زیاتر بکەن و لە رێگەی دۆزینەوەی هەلی کار و پێدانی دەرفەتی زیاتر بۆیان بارودۆخی ژیانێکی شەرافەتمەندانەیان بۆ بڕەخسێندرێت و یاخود لایەنی هەرەکەمی پێداویستییەکانی ژیانیان بۆ مه‌یسه‌ر بكرێت.
له‌م بۆنه جیهانییه‌دا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەپێی یاساکانی مافی مرۆڤ و پەنابەران مامەڵە لەگەڵ پەنابەران لە سەرتاسەری جیهاندا بکرێت و لە هەرێمی کوردستانیشدا مافی بڕیاردان بە مانەوە، یان رۆیشتن بۆ هەر شوێنێک بە دڵخوازانە لەلایەن پەنابەرانەوە فه‌راهه‌م بكرێت و لە ئەگەری گەڕانەوەیان بۆ سەر ژیان و ماڵی پێشووی خۆیان سەرەکیترین پێداویستییەکان و ئەمن و ئاسایشیان بۆ بەرقەرار بکرێت.
له‌م رۆژه‌دا، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به گرنگ و زه‌روری ده‌زانێت زوومی کارکردنی رێکخراوە جیهانی و ناوچەییەکانی لەسەر پەنابەران زیادتر بكرێت، به‌وه‌ی هه‌ست ده‌كرێت له چه‌ند ساڵی رابردوودا ئه‌و گڕوتینه‌ی بۆ هاوكاریكردنی په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستانی عێراق هه‌بوو، کەمتر بووەتەوە و بەو هۆیەشەوە رەوشی ژیانی پەنابەران لە هەرێمی کوردستان رووی لە خراپبوون کردووە، بۆیه پێویست ده‌كات ئه‌م یاده بقۆزینه‌وه بۆ گه‌یاندنی هاوكاری و یارمه‌تی زیاتر بۆ په‌نابه‌ران و ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی شایسته بۆیان كه له چوارچێوه‌ی یاسا و رێسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا بێت و به په‌یڕه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
له رۆژی جیهانی په‌نابه‌راندا، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێڕامانه ئه‌وه‌یه كه لەو رێژە زۆرەی پەنابەران کە روو لە وڵاتانی دیكه دەکەن، پشکی شێر بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و له‌م ساڵانەی دوایی بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکان لە عێراق و سوریای دراوسێمان و سەرهەڵدانی گرووپە تیرۆریستییەکان زیاتر لە ٥ ملیۆن خەڵکی سوریا وڵاتی خۆیان بەجێ هێشتووە و له‌ژیانی په‌نابه‌ریدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. ئەمە بێجگە لەو ٦ ملیۆن خه‌ڵكه‌ی سوریا هەر لەناو وڵاتی خۆیاندا ناچار بە جێهێشتنی ماڵ و ژیانیان بوون و له ناوچه‌كانی دیكه‌ی دوور له‌زێدی باب و باپیرانیان وه‌ك ئاوارە له قه‌ڵه‌م ده‌درێن.
هەرێمی کوردستانی عێراق بەهۆی هەبوونی ئارامی و تەناهی، بووەتە یەکێک لە پەناگه ئارامه‌کان بۆ په‌نابه‌رانی سوریا و وڵاتانی دیکەی دەوروبەر و تیایدا و به‌پێی ئاماره‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی(١٣) کەمپی تایبەت بە پەنابەران کراوەتەوە و(٨٨١٣٧) کەسی وه‌ك په‌نابه‌ر له خۆ گرتووه.
یادكردنه‌وه‌ی ئه‌م رۆژه له‌كاتێك دایه رێكخراوی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی ٢٠ی جونی هەموو ساڵێکی بۆ ئاماژه‌دان به هێز و ئازایەتی و خۆڕاگری ملیۆنه‌ها پەنابەر و پشتیوانیکردنیان وەکو رۆژی جیهانی پەنابەران دیاری کردووە و هه‌وڵیانداوه له‌چوارچێوه‌ی كاره‌كانیاندا و به‌گرتنه‌به‌ری چه‌ندین رێوشوێنی نێوده‌وڵه‌تی رێگری له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری ئه‌م پرسه بگرن كه رووبه‌ڕووی جیهان بۆته‌وه وه‌كو دۆسێیه‌كی گرنگ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌نگاوه‌كان هێشتا به‌و ئاڕاسته‌یدا نه‌هاوێژراون كه بتوانرێت ئامانجه دیاریكراوه‌كه به ته‌واوی بپێكێت. بۆیه بەداخەوە لەگەڵ یادکردنەوەی ئەم رۆژەدا دەبینین هێشتا رۆژانە خەڵکی سیڤیل له وڵاتانی جۆربه‌جۆر ناچار ده‌كرێن ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ بێڵن و روو لە وڵاتی دووەم و سێیه‌م بكه‌ن بۆ بەدەستهێنانی ژیانێکی شایستەتر كه ژیان و كه‌رامه‌ت و ئاسایشیان تێدا پارێزراوبێت.
له كۆتاییدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەوڵ و توانستی رێکخراوە جیهانی و ناوخۆییەکان بۆ خزمەتکردنی پەنابەران بەرز دەنرخێنێت و هیواخوازه هەرچی زووتر ئەو پەنابەرانەی ئێستا لە نێو کەمپەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقدان، له‌سه‌ر خواستی خۆیان و له‌گه‌ڵ پاراستنی ژیان و سهروهرییاندا بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و ژیانێکی پڕ لە ئارامییان بۆ بڕه‌خسێنرێت و له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه دەزگای خێرخوازیی بارزانی وەکو هەمیشە بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردن و هاوکاریکردنی پەنابەران لە سەرتاسەری کوردستاندا و بە هاوکاری و پشتیوانی خێرخوازان و لایەنە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان هەوڵی باشترکردنی رەوشی ژیانیان دەدات و تێده‌كۆشێت تاوه‌كو له ژیانێکی شایسته‌دا بژین.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی
٢٠/٦/٢٠١٨
باس‌نیوز
