مەرزێکی نێوان رۆژهەڵات و باشووری کوردستان کرایە فەرمی

مەرزێکی نێوان رۆژهەڵات و باشووری کوردستان کرایە فەرمی
مەرزێکی لاوەکی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران کرایە فەرمی و کرایەوە.



بەپێی هەواڵی میدیا ئێرانییەکان، مەرزی شووشمێ، کە کەوتووەتە نێوان پارێزگای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و پارێزگای هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستان، رۆژی 18/6/2018 بە فەرمی کراوەتەوە.



هاووڵاتییانی سنوورەکە دەتوانن بە کارتی تایبەت (پیلەوەری)، سەردانی مەرزەکە بکەن و لە بازاڕی ئازاددا، بەپێی ژمارەی ئەندامانی خێزانەکانیان، کەلوپەل بکڕن.



هەروەک میدیا ئێرانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، لە ساڵی 2017، ئێران لەو مەرزەوە بە بەهای زیاتر لە 50 ملیۆن دۆلار، کەلوپەلی هەناردەی هەرێمی کوردستان کردووە.
bas news-
Top