هه‌ده‌په: ئەگەر به‌ربه‌ستی هەڵبژاردن نه‌شكێنین ئاكپارتی راستەوخۆ ده‌بێته زۆرینه
پایلان له لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی (گونده‌م)، ئاماژه ده‌دات كه هه‌موو هه‌وڵێكی ئاكپارتی بۆ ئه‌وه‌یه هه‌ده‌په به‌ربه‌ست نه‌شكێنێ، ئه‌گه‌ر به‌ربه‌ستیش نه‌شكێنێ 70 ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په بۆ ئاكپارتی ده‌ڕوات و به‌مه‌ش ئاكپارتی ده‌بێته زۆرینه له په‌رله‌مان.
پایلان باسی له‌وه كردووە كە حكوومه‌ت 200 هه‌زار ده‌نگی هه‌ده‌په‌ی به‌فیڕۆ داوه، به‌وه‌ی سندوقی ده‌نگدانی گواستووه‌ته‌وه بۆ شوێنێكی تر تا لایه‌نگرانی هه‌ده‌په نه‌توانن ده‌نگ بده‌ن.
ئه‌و ده‌ڵێ "به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی سندوقی ده‌نگدان، به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌ده‌په بووه‌ته 11% نه‌ك 10%، چونكه 200 هه‌زار ده‌نگی هه‌ده‌په به فیڕۆ چووه كه ده‌كاته 1%ی ده‌نگه‌كان".
bas news-
