وه‌زیری ناوه‌خۆی توركیا: ئۆپۆزسیۆن په‌كه‌كه‌ی به‌ناز كردووە

وه‌زیری ناوه‌خۆی توركیا: ئۆپۆزسیۆن په‌كه‌كه‌ی به‌ناز كردووە
سوله‌یمان سۆیلو وه‌زیری ناوه‌خۆی توركیا له‌ دیمانه‌یه‌كیدا جه‌هه‌په‌ كه‌ گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی توركیایه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی دوای ئه‌وه‌ی موحه‌رەم ئینجه‌ كاندیدی جه‌هه‌په‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی توركیا سه‌ردانی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاشی كرد له‌ زیندان، په‌كه‌كه‌یان به‌ناز كردووه‌.


سۆیلو له‌ دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی (TRT خه‌به‌ر)، جه‌هه‌په‌ و هه‌ده‌په‌ی تۆمه‌تبار كرد، كه‌ له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا هاوپه‌یمانن و به‌نهێنی رێككه‌وتنیان هه‌یه‌.


سۆیلو گوتی "جه‌هه‌په‌ و هه‌ده‌په‌ و په‌كه‌كه‌ رێكه‌وتنیان هه‌یه‌ تا توركیا دابه‌ش بكه‌ن و تێكیبده‌ن. ئه‌وان هاوپه‌یمانی یه‌كترین و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی توركیا كار ناكه‌ن".


باسی له‌وه‌ش كرد، كه‌ لە دوای سه‌ردانیكردنی ئینجه‌وە بۆ لای ده‌میرتاش، په‌كه‌كه‌ به‌ناز بووه‌ و زیاتر رووبه‌رووی توركیا ده‌بێته‌وه‌.
bas newws-
Top