سۆران.. دوو كه‌س به بڕێك مادده‌ى هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیركران
له‌لایه‌ن بنكه‌ی ئاسایشى نه‌هێشتنى مادده هۆشبه‌ره‌كانى سۆرانه‌وه دوو كه‌س به بڕێك مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌سگیر كران و ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆلینه‌وه كران.
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له ئاسایشى بنكه‌ى نه‌هێشتنى مادده هۆشبه‌ره‌كانى سۆران، راگه‌یاند: "پاش به‌دواداچوون و چاودێریكردنی هاوولاتیه‌كی دانیشتووی سۆران، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی بنكه‌ی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی سۆرانه‌وه بۆمان ده‌ركه‌وت كه كه‌سی تۆمه‌تبار ده‌ستی هه‌یه له بلأوكردنهوه و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر، له‌كاتی ده‌ستگیركردنی، تۆمه‌تبار به هه‌ڵگرتنی چه‌ك ئاماده‌كاری ته‌واوی كردبوو، بۆ به‌رگریكردن له خۆی به‌ڵام به هوشیاری كارمه‌ندانی ئاسایش توانرا ناوبراو ده‌ستگیر بكرێت".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه دوای پشكنینی ماڵى تۆمه‌تباره‌كه توانراوه ده‌ست بگیرێت به سه‌ر بڕێك له جۆره‌كانی مادده هۆشبه‌ری ( شیشه، هێرۆیین، تریاك) و هه‌روه‌ها كه‌لوپه‌لی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر، چه‌ندین سیم‌كارت، چه‌كی ده‌مانچه، نارنجۆك و چه‌ندین ئامێری مۆبایل و چه‌كێكی ده‌ستكرد له شێوه‌ی نیزه.
گوتیشی: "له كاتی ده‌ستگیركردنیدا تۆمه‌تباره‌كه كه‌سێكی تری له لابووه كه به‌كارهێنه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌ر بوو، بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ری له لابوو و ئه‌ویش ده‌ستگیر كرا، هه‌ردوو تۆمه‌تبار ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆلینه‌وه كران بۆ وه‌رگرتنی سزای یاسایی خۆیان".
bas news-
