کورد لە نووسینەوەی دەستووری سووریا بەشدار دەبێت

 	 کورد لە نووسینەوەی دەستووری سووریا بەشدار دەبێت
بڕیارە ٨ کەسایەتیی کورد لە کۆبوونەوەی جنێف، تایبەت بە نووسینەوەی دەستووری سووریادا بەشداری بکەن.

ئەمڕۆ لە جنێف جاریکی دیکە کۆبوونەوەکان سەبارەت بە دۆخی سووریا دەست پێ دەکەنەوە، ئەم جارە کۆبوونەوەکان دوو ڕۆژ دەخایەنێت و پێوەست بە پێکهێنانی لیژنەیەکە بۆ نووسینەوەی دەستووری سووریا.

سەرکردەی ئەنەکەسە، موسلیم محەمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ: "هەشت کەسی کورد کە شارەزای یاسایین، بەشداری لەو کۆبوونەوەیەدا دەکەن." ئەو گوتیشی: "تەواوی کۆبوونەوەکە ١٠٠ کەس لەخۆ دەگرێت، دواتریش جارێکی دیکە لە ڕیاز ڕۆژی ٢٥ی مانگ کۆ دەبنەوە و ئامادەکارییەکان بۆ نووسینەوەی دەستووری سووریا تەواو دەکەن."

دوای شۆڕشی سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە ڕەوشی ئەو وڵاتەکە تێک چووە و چەندین کۆنگرەی نێودەوڵەتی لەسەر ئاستی جیهان بەستراون، کەچی تا ئێستا نەتوانراوە ئاشتی بۆ ئەو وڵاتە بگەڕێتەوە. وەک چاودێران دەڵێن، سووریا بووەتە تەسفیەی حسابی وڵاتانی زلهێز.
kdp-
Top