خانەقین.. بۆ گەڕاندنەوەی هێزی پێشمەرگە مانگرتنی سەرتاسەری ئەنجام دەدرێت

 خانەقین.. بۆ گەڕاندنەوەی هێزی پێشمەرگە مانگرتنی سەرتاسەری ئەنجام دەدرێت
لە راگەیاندراوێکدا، دانیشتووانی خانەقین، وەك ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بەو دۆخە نائەمنیەی پاش 16ی ئۆكتۆبەر باڵی بەسەر ئەو شارە کێشاوە، بڕیاری مانگرتنی سەرتاسەرییان داوە.


ئەمڕۆ سێشەممە 19\6\2018، لە راگەیاندراوێکدا، لە شاری خانەقین، کە وێنەیەکی دەست کەوتووە، تێدا هاتووە: ”وەك ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بەو دۆخە نائەمنیەی پاش 16ی ئۆكتۆبەر باڵی بەسەر شاری خانەقین دا كێشاوە و بەتایبەتیش لەو دوو مانگەی كۆتاییدا، لێرەو لەوێ بۆمبی چێندراوە لەسەر ڕێگەی هاووڵاتییانی گوندنشینی دەوروبەری شار دادەنرێتەوە و بەو هۆیەوە چەندین هاووڵاتی بونەتە قوربانی“.



لە راگەیاندراوەکەشدا، جەخت لەوە کراوەتەوە، کە هاووڵاتییانی شاری خانەقین بڕیاریان داوە ڕۆژی پێنج شەممە 21\6\2018، مانگرتنی سەرتاسەری ڕابگەیەنن و كەس نەچێتە سەر كارەكەی، دوكان و بازاڕیش ناكرێتەوە.



جەختیش لەوە کراوەتەوە، ”لەهەمان كاتیشدا داوای گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ دەوروبەری شاری خانەقین دەكەین“.










باسنیوز
Top