له‌به‌رده‌م بنكه‌یه‌كى ته‌ندروستیى شارى سۆران کۆرپەلەیەک دۆزرایه‌وه
رێزان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى نه‌خۆشخانه‌ى له‌دایكبوون و منداڵانى سۆران، رايگه‌یاند: ”دواى ئه‌وه‌ى کۆرپەلەیەک له‌به‌رده‌م بنكه‌ى ته‌ندروستیى زۆزك دۆزرایه‌وه، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19/6/2018 له‌لایه‌ن هێزه‌ئه‌منییه‌كان گه‌یاندرایه نه‌خۆشخانه‌كه‌مان و ده‌ستبه‌جێ رێوشوێنى پزیشكى بۆ گیرا به‌ر، به‌پێى پشكنینه‌كان ته‌مه‌نى منداڵه‌كه نزیكه‌ى دوو هه‌فته ده‌بێت و ره‌گه‌زى كوڕه، بارى ته‌ندروستیشى باشه، ئێستاش له‌ژێر چاودێرى پزیشكیدایه".
به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى نه‌خۆشخانه‌ى له‌دایكبوون و منداڵانى سۆران، ئەوەشی خستە روو، کە تائێستا ئه‌م منداڵه له نه‌خۆشخانه‌كه‌یانه و چاوه‌ڕوانى بڕیارى دادوه‌رن، کە ئایا چاره‌نووسى ئه‌م منداڵه به‌چى ده‌گات، ئایا خانه‌واده‌و كه‌س و كاره‌كه‌ى به‌دواوه‌ی دێن، یان ده‌رێت به‌كه‌سێك و یان بۆ چاودێرىكردن ده‌گوازرێته‌وه بۆ شوێنێكى تر.
باسنيوز
